image


پەیامی کورد … لەکاتی کۆنترۆڵی ئاگردا دوو کارمەندی بەرگری شارستانی سووتان

 

لەکاتى هەوڵدان بۆ کۆنترۆلکردنى ئاگرێک لەسنورى قەزاى پشدەر، دوو کارمەندى بەرگرى شارستانى سوتان.

 

بەپێى راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، دوو کارمەندی بنکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین لە قەڵادزێ بە ناوەکانی ( ڕەسوڵ احمد ڕەسوڵ ) لەدایک بووی ساڵی (1972) دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی لە قەڵادزێ و ( بایز ئەحمەد بایز) لەدایک بووی ساڵی (1969) دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی خانەقا بەسوتاوی گەیەندرانە نەخۆشخانە.

 

پۆلیسى راپەرین هۆکارى سوتانى ئەو دوو کارمەندەى بەرگرى شارستانى ئاشکرا کردوە لەو بارەیەوە رایگەیاندوە، پاش ئەوەی دەرچوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێک لە دەغڵ و دان پوش و پاوەنی گوندی ناودەشت، لەکاتى کوژاندنەوەى ئاگرەکەدا ئاڕاستەی بایەکە بەڕووی خۆیاندا  پێچەوانەبۆتەوە بەو هۆیەشەوە سوتاون.

 

بەپێى راگەیەنراوەکە، برینداری یەکەم دەست و قاچ و دەمووچاوی سووتاوە و برینداری دووەمیش دەمووچاو و قۆڵی چەپی سووتاوە، بەهۆی زۆری سوتاویەکەیانەوە رەوانەى نەخۆشخانەکانى  سلێمانى کراون.