image


 پەیامی کورد … لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێک بریندار کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەک شەممە ٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ کۆڵبەرێک بە ناوی سەید عیزەدین بایزیدی لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار سەید عیزەدین بایزیدی گوندی “ترکەش” سەر بە شاری پیرانشار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

ڕۆژی پێنج شەممەی حەوتووی ڕابردووش لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود و ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوون.