image


پەیامی کورد ... لە سنووری هەورامان ٦ کۆڵبەر بوون بە قوربانی

لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێلی هەڵگری کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی داڵانی ٦ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئـێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١  ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید لە بەرزاییەکانی داڵانی لە نێوان شارەکانی نۆدشە و مەریوان وەرگەڕا و لەئاکامدا ٣ کۆڵبەر گیانیان لە دەست دا و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

ناسنامەی ئەم سێ کۆڵبەرەی کە گیانیان لە دەست داوە حامی عەبدوڵڵاهی، جەبار ئەسەدی و بەختیار ئەیوازە خەڵکی گوندەکانی ”قەڵاشێخان“ و ”توە سووران“ ڕاگەیەندراوە.

هەروەها لەو ڕووداوەدا سێ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون کە یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە و ئەو سێ کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان. ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە کاروان نیکڕووز ڕاگەیاندراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم ئۆتۆمبێلە لە کاتی بردنی کۆڵبەرەکان بۆ سەر سنوور وەرگەڕاوە.