image


پەیامی کورد... لە کرماشان ژنێک بە دەستی کوڕەکەی کوژرا

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوێکی مرۆیی، لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی تەمەن 38 ساڵ بە پاساوی پاراستی شەرەف لەلایەن کوڕێکییەوە کوژراوە.

لە هەواڵەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (شەممە 14-5-2022) ڕایگەیاند، "لە شاری کرماشان ژنێکی تەمەن 38 ساڵ بەناوی (موحتەرەم وەیسی) بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کوڕەکەی موحتەرەم بەناوی (ئ. م) بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان) بە ئەنقەست لە دایکی داوە و چەند جارێک بەسەر جەستەیدا ڕۆیشتووە و کوشتوویەتی."

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، "موحتەرەم و هاوسەرەکەی کێشەیان هەبووە و نزیک بوون لە جیابوونەوە، شەوی ڕووداوەکە، بە گومانی ئەگەری پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بووەتە شەڕ و دەمەقاڵێیان و موحتەرەم بە پێی پەتی ماڵی بە جێ هێشتووە، بەڵام کوڕەکەی شوێنی کەوتووە و بە ئۆتۆمبێل لێی داوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بکوژەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە."