image


پەیامی کورد … لە پیرانشار ئەندامێکی سپای پاسداران کوژرا

 

ئەندامێکی سپای پاسداران لە گوندێکی پیرانشار لە لایەن گرووپێکی نەناسراوەوە کوژرا. 

 

بەگوێرەی راپۆرتیێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی هەینی ١٦ی نیسانی ٢٠٢١،  گرووپێکی نەناسراو لە جادەی گوندی"زیویە" ی سەر بە پیرانشار، ئۆتۆمبێلێکیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و  سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کوژرا. 

 

سەرچاوەکانی هەنگاو ناسنامەی ئەو کەسەیان "عوسمان حاجی حوسێنی" و خەڵکی پیرانشار راگەیاندووە کە ماوەی ١٧ ساڵە ئەندامی سپای پاسدارانە. 

 

تەرمی ئەو ئەندامی سپای پاسدارانە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار و تا ئێستا هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو کردەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.