image

پەیامی کورد     ...  ڕیکلامێکی کوردی، خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق، ڕیکلامێکی کۆمپانیای iQ بۆ خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت خەڵاتێکی نێودەوڵەتی دەباتەوە. ڕیکلامی تەلەفزیۆنی کەمپەینی (جیهانت فراوان بکە)ی کۆمپانیای iQ توانی خەڵاتی International Finance Publications Ltd. بەدەستبهێنێت لەگەڵ خەڵاتێکی تردا.
خەڵاتە براوەکانی کۆمپانیای iQ بریتین لە:
-​خەڵاتی کەمپەینی جیهانت فراوان بکە (Expand Your World) کە پێکهاتووە لە ڕیکلامێکی تەلەفزیۆنی، کە بە داهێنانێکی نوێ دانرا لە بواری پەیوەندیدا لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی 2021.
-​هەروەها خەڵاتی ئەپڵیکەیشنی iQ Digicare، کە ئەپێکی تایبەتە بە پێشکەشکردنی زانیاری و خزمەتگوزاری بە بەشداربووەکانی iQ، بە باشترین و نوێترین ئەپڵیکەیشن دەستنیشانکرا لەسەر ئاستی عێراق.
لەم بارەیەوە (بژوێن عەلی)، بەڕێوبەری مارکێتینگ لە کۆمپانیای iQ ڕایگەیاند '' بەدەستهێنانی دوو خەڵاتی ڕێزلێنان لە International Finance هاندەرمان دەبێت وەک هەمیشە باشترین خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت پێشکەش بە بەشداربووەکانمان بکەین و خزمەتی زیاتری کۆمەڵگاکەمان بکەین''.
بژوێن عەلی، ئاماژەی بەوەشدا " ئامانجی iQ دابینکردنی باشترین کەرەستەی تەکنۆلۆژیایەو ئاشناکردنی جیهانێکی بێ سنوورە بە دانیشتووانی عێراق بۆ دەرخستن و برەودان بە تواناکانیان بە باشترین شێوە، ئەگەر لە ئاستی تاکە کەس بێت یان کۆمەڵگە بەگشتی''.
ڕیکلامی کەمپەینی جیهانت فراوان بکە، بیرۆکەی کۆمپانیای بریک لەین و بەرهەمهێنانی کۆمپانیای سوولی میدیایە بۆ بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی ڕیکلامی تەلەفزیۆنی ، ساڵی 2021 لە سلێمانی بەرهەمهێنراوە.
کۆمپانیای سوولی میدیا ساڵانێکە پێشەنگی بەرهەمهێنانی ریکلامە لەسەر ئاستی عێراق و بە ستانداردی جیهانی ریکلام بەرهەم دەهێنن. لەبارەی ئەم ڕیکلامەوە، هیمداد حەمید بەڕێوەبەری کۆمپانیای سوولی میدیا وتی ''یەکەم جارە لەسەر ئاستی عێراق ڕیکلامێکی وا پرۆفیشناڵ بەو تەکنیکە بەرزانەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرهەم بهێندرێت، هەر بۆیە شایەنی ئەو خەڵاتەیە کە پێیدراوەو ئەمەش شانازییەکە بۆ کۆمپانیای iQ و سوولی میدیا و بریک لەین، کە خاوەن و ئاژانس و کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەم ڕیکلامەن."
International Finance Publications گۆڤارێکی خەڵاتی بازرگانی و داراییە کە لەلایەن بڵاوکراوەی دارایی نێودەوڵەتی بەریتانیاوە بڵاودەکرێتەوە. گۆڤارو وێب سایتی International Finance خوێنەرێکی زۆریان هەیە لەسەر ئاستی ئەوروپاو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی لە ئیمارات، سەعوودیە، قەتەر، سەڵتەنەی عەممان و کوەیت. ڕۆژانە هەواڵ و زانیاری نوێ، لێدوان، شیکردنەوەو چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسانی بە ئەزموون و شارەزا لەسەر بازاڕ، بازرگانان، بڕیاردەرانی ئابووری و کۆمپانیاکان، وەبەرهێنەران لە بازارە جیاوازەکانی دنیاوە بڵاودەکاتەوە.