image


پەیامی کورد … لە مانگێکدا ٢٤ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە

 

لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا (خاکەلێوەی ٢٧٢١)، لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٣ ژن و ١١ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان (٢ کچ و ١ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.