image


پەیامی کورد … ئیلام / هاووڵاتییەک لە پێش بینایەکی حکومی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕانەپەڕاندنی کارەکانی لە فەرمانگەی خانووبەرەی ئەو شارە، لە پیش بینای ئەو فەرمانگەیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٣ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵ بە ناوی عەلی ڕوستەمی لە پێش بینای فەرمانگەی خانووبەرەی ئیلام  و لە پێش چاوی دوو منداڵەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ٦٠٪ی جەستەی سووتا.

بە وەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی ڕوستەمی لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی فەرمانەگی خانووبەرەی ئیلامی کردووە هەتا مۆڵەتی ئەو خانووەی کە سازی کردووە پێی بدرێت، بەڵام هەرجار وڵامی نەدراوەتەوە و دواجار ئەمڕۆ هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

عەلی ڕوستەمی خەڵکی گوندی “کانی کەوە”ی ئیلامە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی ئەو شارە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.