
پەیامی کورد... لە ئیلام پیاوێک هاوسه‌ر و ژن خوشكه‌كه‌ی كوشت و خه‌سوشی برینداركرد
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شاری ده‌ڕه‌شار سه‌ر به پارێزگای ئیلام پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی و خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت و خه‌سوی برینداركرد، پاشانیش كۆتایی به ژیانی خۆیهێنا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پیاوێك به‌ناوی فه‌رید سوله‌یمانی له شاری ده‌ڕه‌شار به‌چه‌ك هێرشیكردوه‌ته سه‌ر ماڵی خه‌زوری و هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناوی موحه‌دیسه مه‌له‌كیان ته‌مه‌ن 30 ساڵ و خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناوی كیمیا مه‌له‌كیان ته‌مه‌ن 16 ساڵانی كوشتوه.
تۆمه‌تباره‌كه پاش كوشتنی هاوسه‌ر و خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی، خه‌سوی برینداركردوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "تۆمه‌تباره‌كه پاش كوشتنی هاوسه‌ر و خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌ی، خه‌سوی برینداركردوه، دواتریش هه‌ر له‌هه‌مان ماڵ كۆتایی به‌ژیانی هێناوه".
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كه، بۆ ناكۆكی و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه".