image


پەیامی کورد... لە چیای قەرەچووغ مۆڵگەیەکی داعش بوردوومان کرا

لە پرۆسەیەکی هاوبەشی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە، هێزە ئاسمانییەکانی عێراق بۆردوومانی چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچووغ دەکەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، بەپێی زانیارییەکی وردی هەواڵگری لە ڕێگەی هەماهەنگی لەنێوان یەکەکانی دەزگای دژەتیرۆر و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری شەشەم، پرۆسەیەکی هاوبەشیان ئەنجام داوە بۆ بەئامانجگرتنی چەکدارانی داعش.

شانەی ئەمنی عێراق بڵاویشی کردووەتەوە، فڕۆکەکانی F16 سەر بە هێزەکانی ئاسمانی عێراق ئەشکەوتێکیان بە چوار مووشەک لە چیای قەرەچووغ کردووەتە ئامانج کە لەناویدا چوار چەکداری داعشی تێیدا بووە و لەدوای ئەو بۆردوومانەش یەکەکانی هێزی پێشمەرگە پشکنینی شوێنی بۆردوومانەکەیان کردووە.