image



 پەیامی کورد ... حكوومەتی هەرێم ئاسانكاری بۆ هەركەس دەكات سوتەمەنی بەنرخی گونجاو هاوردە بكات

بەپێی راگەیەندراوێكی حكوومەتی هەرێم، وەزارەتە پەیوەندیدارەكان راسپێردراون ئاسانكاری تەواو بكەن و مۆڵەت بدەن بە هەموو ئەو كەس و كۆمپانیایانەی ئامادەن سوتەمەنی بە نرخی گونجاو هاوردەی هەرێم بكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبونەوەكەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە كۆبونەوەكەدا باس لە رێكخستنەوەی كارەبای نیشتمانی و بابەتی گرانبونی نرخی سوتەمەنییەكان كراوە، وەزارەتە پەیوەندیدارەكان راسپێردراون ئاسانكاریی تەواو بكەن و مۆڵەت بدەن بە هەموو ئەو كەس و كۆمپانیایانەی ئامادەن سوتەمەنی بە نرخی گونجاو هاوردەی هەرێم بكەن.

ئەوەش هاتووە، ئەو ئاسانكاریەش بە مەرجی پابەندبوون بە پێوەرەكانی كوالێتی سوتەمەنی هاوردەكراو و سەلامەتی و تەندروستی گشتی هاوڵاتیان.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە داشكاندنی رێژەی 15%ی قەرزی كرێی كارەبا و سزادانی دواكەوتن و سەرپێچی كارەبا، بۆ ئەو هاوڵاتیانەی تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ بڕی پارەی پێویست دەدەن كە لە ئەستۆیانە، بڕیارەكەش لە 10ی11ی2021ەوە جێبەجێ دەكرێت، وەزارەتی كارەباش راسپێردراوە ئامادەسازی بكەن بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری كارەبا بۆ هاوڵاتیان لە وەرزی سەرما و كۆنترۆڵكردنی بەفیڕۆچونی كارەبای بەرهەمهاتوو.