image



پەیامی کورد... هۆشیار زێباری: هێرشەكانی ئێران پەیامێكە بۆ لایەنەكانی عیراق

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی پێیوایە، هێرشە مووشەكییەكانی ئەم دواییەی كە لەلایەن ئێرانەوە كرانە سەر هەرێمی كوردستان تەنیا پەیامێك بوو بۆ لایەنەكانی دیكەی ناو عێراق.
زێباری لە دیمانەیەكدا لەگەڵ میدیاكانی حزبەكەی وتووە، هێرشەكانی ئێران پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و ئەو وڵاتە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دامەزراوەكانی عیراق هەیە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەو بنبەستە سیاسییەی ئێستا لەئارادایە.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی عیراق نیوە و ناچڵە و رەنگە شكست بهێنن، هەر بۆیە ئەم بنبەستە سیاسییە بەردەوام دەبێت.
ئەو بەرپرسەی پارتی جەخت لەوەش دەكاتەوە، قەیرانی سیاسیی عیراق بەردەوامە و ‌‌هێشتا هەلومەرجی پێكهێنانی حكومەت دەستەبەر نەبووە، كێشە و خۆپیشاندان و توندوتیژی هەن، هەرچەندە ئێستا لە كوردستان پارێزراوین، بەڵام ئەم ئاڵۆزییانە كارمان لێدەكەن، ئێران بە 73 مووشەكی بالیستی و درۆن هێرشی كردە سەر هەرێمی كوردستان تەنیا بۆ ئەوەی پیشانی لایەنەكانی دیكە بدات ئەوان بەهێزن.