image

 

پەیامی کورد … په‌رله‌مانتارێکی پارتی: به‌غدا سێ موچه‌ى هه‌رێم قه‌رزداره‌ و ده‌بێت بینێرێت

 

محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: یاسای بودجه‌ خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و پێویسته‌ به‌غدا پابه‌ندی ناردنی موچه‌ی مانگه‌كانی رابردوش بێت.

 

محه‌مه‌د شاكر به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی وتوه‌: یاسای بودجه‌ خراوه‌ته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و هه‌ردو حكومه‌تیش ئاماده‌یی خۆیان پیشان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوانیان بن له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ك له‌ یاسای بودجه‌دا هاتوه‌.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌: یاسای بودجه‌ بۆ یه‌ك ساڵه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ كۆتایی ساڵ، به‌پێی یاسا ئێستا به‌غدا سێ موچه‌ قه‌رزاری هه‌رێمی كوردستانه‌.

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌: بۆیه‌ پێویسته‌ پابه‌ند بێت به‌ ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هێشتا ئالیه‌تی ناردنی دیار نییه‌.