image


 پەیامی کورد ... حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى هێنانى بەنزین بڕیاریدا

وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رێوشوێنەکانى حکوومەت بۆ چارەسەرکردنى کێشەى گرانبوونى نرخى بەنزین ئاشکرا دەکات و ئاشکراشى دەکات کە داشکاندن دەکرێت بۆ ئەو هاوڵاتیانە کە پارەى کارەبا قەرزارن.

جوتیارعادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنى وەزیران وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى راسپارد بۆ چارەسەکردنى کێشەى بەنزین

 راشیگەیاند، ئاسانکارى تەواو دەکرێت بۆ لایەن و کۆمپانیاکان بۆ هێنانى بەنزین هەرلایەنێک دەیەوێت بەنزین هاوردە بکات دەتوانێت سبەینێ داواکارى پێشکەش بکات. مۆڵەتیشى پێدەدرێت.

 سەبارەت بە مەرجەکانى هاوردەکردنى بەنزین وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکرد، پێویستە  کوالێتى ئەو بەنزینەى هاوردە دەکریت و نرخەکەشى گونجاوبێت.

 لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بە رێژەى (15%) داشکاندن بۆ قەرزى کارەبا دەکرێت و ئەو بڕیارەش تا کۆتایى ئەمساڵ کارى پێدەکرێت.

 هەر سەبارەت بە قەیرانى گرانبونى نرخى سوتەمەنى لە راگەیەنراوى کۆبونەوەى ئەمڕۆى  ئەنجومەنی وەزیراندا هاتوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ڕاسپێردراوە، کە لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ چارەسەری ئەم بابەتە ، هەروەها وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیش ڕاسپێردراون ئاسانکاریی تەواو بکەن و مۆڵەت بدەن بەو کەس و کۆمپانیایانەی کە ئامادەن سووتەمەنی بە نرخی گونجاو هاوردەی هەرێم بکەن بە مەرجی پابەندبوون بە پێوەرەکانی کوالیتی سوتەمەنی هاوردەکراو وسەلامەتی و تەندروستیی گشتی هاووڵاتیان.

 سەبارەت بە نەوتی سپیش، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ڕاسپارد کە هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و پەلە بکەن لە گەیاندنی نەوتی سپی بە ناوچە شاخاویی و ساردەکان پێش هاتنی سەرمای زستان و پەلەکردن لە دابەشکردنی ئەو نەوتە سپییەی ئێستا لە بەردەستدایە.