image

پەیامی کورد     ...   هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ لە دەرئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا 

ڕۆژی هەینی ١٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢١، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موحەمەد برووکی"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی مەجید و خەڵکی گوندی "جگەن" سەر بە ماکۆ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە گیانی لەدەست داوە.
 هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە گومانی پێبوونی کەل وپەلی قاچاخ، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییە کردووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا شەوی شەممە ١٧ی سێپتەمبەر ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید موحەمەدزادە"، تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی گوندی "گڕوێس" و دانیشتووی شاری ڕەبەت لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست دا.