image

ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەینێت “حكومەتی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر تێكەڵكردنی گرووپە چەكدارە ئێزدییەكانی شەنگال لەگەڵ هێزەكانی حەشدی شەعبی”.
 مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە “ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاشماوەكانی جەنگی لە قەزای شەنگال راماڵیوە بۆ ئاسانكردنی گەڕانەوەی ئاوارەكان و وەرگرتنی رەزامەندی بە وەرگرتنی خۆبەخشەكانی شنگال لە وەزارەتی ناوخۆ ، سەرەڕای دەستنیشانكردنی رێڕەوێك بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوە لەسەر رێگەی دهۆك ـ بەنداوی موسڵ و تەلەعفەر ، هەروەها كردنەوەی نووسینگەیەك بۆ ئاوارە گەڕاوەكانی نێو قەزاكە و ئاراستەكردنی فەرمانبەران بۆ زوو گەڕانەوەیان بۆ سەر كارەكانیان لە فەرمانگەكان و قەرەبووكردنەوەی ئێزدییە گەڕاوەكان.”
مەهدی عەللاق ئاماژەی بەوەشدا “كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ ئەو كارەساتە بە كۆمەڵكوژی پەسندبكات كە لەسەر دەستی رێكخراوی داعش ڕووبەڕووی پێكهاتەی ئێزدی بووەوە”.
تا ئێستاش گروپە چەکدارییەکانی یەبەشە و گروپەکانی ئێزیدخان هیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەسەر ئەم پرسە نەبوە.