image


پەیامی کورد … جوتیار عادل: بڕیارە 25ی مانگ موچە بەبێ‌ لێبڕین دابەش بكرێت

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، 25ی مانگ موچە دابەش دەكرێت و بڕیارە دابەشكردنەكەش بەبێ لێبڕین بێت.

د. جوتیار عادل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 24/10/2021 وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان وردەكاری و چۆنیەتی دابەشكردنی موچە بڵاودەكاتەوە و حكومەت بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە موچە دابەش دەكات.

جەختی لەوەش كردووەتەوە، 25ی ئەم مانگە كە رۆژی دووشەممە دەكات موچە دابەش دەكرێت و بڕیاریشە دابەش كردنەكە بەبێ‌ لێبڕین بێت.

سەبارەت بەو 200 ملیار دینارەی لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت مانگانە، وتەبێژی حكومەت باسی لەوەكرد، بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیاری ناردنی پارەكە بدات.