image


پەیامی کورد … ئەفسەرێكی پلەداری یەكێتی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی كوژرا

لە شارۆچكەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، تەقە لە ئۆتۆمبێلێكی تویۆتا – لاندكرۆزەر كراو ئەفسەرێكی یەكێتی كوژراوە.

ئەو ئەفسەرە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی كوژراوە ناوی (موراد كانی كوردەیی) بووەو یەكێكیش لە پاسەوانەكانی كوژراوەو دووانی تریش برینداربوون.

زانیارییە رۆژنامەوانییەكان باس لەوەدەكەن، كە ئەو ئەفسەرە یەكێك بووە لە كەسە نزیكەكانی (لاهور شێخ جەنگی).

میدیای فەرمانی یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاوی کردووەتەوە کە " موراد كانی كوردەیی ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بووەتەوە و كوژراوە، لە كاتێكدا هێزە ئەمنییەكان ویستوویانە یاسا جێبەجێ بكەن و بڕیاری دەستگیركردنی موراد كانی كوردەیی جێبەجێ‌ بكەن".

ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە موراد کانی کوردەیی ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بووەتەوە و كارمەندێكی هێزەئەمنییەكان کوژراوە و كارمەندێكی دیکەش بریندار بووە، لە ئەنجامدا هێزە ئەمنییەكان وەڵامیان داوەتەوە و موردا كانی كوردەیی كوژراوە.