image


پەیامی کورد... فەرماندەی پۆلیسی شاری جوانڕۆ کوژرا

بە گوێرەی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی ئێران، سەرهەنگ شەهرام حەیدەری، فەرماندەی پۆلیسی قەزای جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان کە ڕۆژی 20/12/2022 لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەگەڵ گرووپێکی نەناسراودا بریندار ببوو، ئەمڕۆ پاش 45 ڕۆژ بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە کوژرا.

لە ڕاگەیەندراوی فەرمیدا هۆکاری برینداربوونی شەهرام حەیدەری ''تێکهەڵچوونی پۆلیس لەگەڵ قاچاخچییان'' ڕاگەیەندراوە و هیچ ئاماژەیەکیش بە شوێن و بەسەرهاتی قاچاخچییەکان نەکراوە.

لە ماوەی ڕاپەڕینەکانی خەڵکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا کە دوای شەهیدکرانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە لە تاران دەستیان پێ کرد، جوانڕۆ یەکێک لەو شارانە بوو کە تێیدا هێزەکانی حکوومەت بە تەقەی ڕاستەوخۆ و توندوتیژی ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە و ژمارەیەک خەڵکی ئەو شارە شەهید و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون.