image


پەیامی کورد … درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە بۆکان

 

دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢١، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە بۆکان دوو چالاکیان بە ناوەکانی ئەبووبەکر مەلەکی و کەماڵ عەباسی وەند دەستبەسەر کردووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون و دوای دەستبەسەر کران بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی سپا لە ئورمیە گوازراونەتەوە.

 

دەستبەسەر کرانی ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتێکدایە کە ڕؤژی دووشەممەش سێ چالاکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی کەژاڵ ئەمینی، شەمزین محەمەدی و عەزیمە ناسری لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.