image


پەیامی کورد … دوو تەقینەوە لە بەغدا بانكەكانی "كوردستان" و "جیهان"یان كردە ئامانج

دوو تەقینەوە لە ناوچەی كەڕادەی شاری بەغدا روویاندا و بەپێی زانیارییەكان، بانكەكانی "كوردستان" و "جیهان" كراونەتە ئامانج و چەند كەسێك بریندار بوون.

سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی بڵاویانكردەوە، شەوی رابردوو دوو تەقینەوە لە ناوچە كەڕادەی بەغدا روویانداوە و بەهۆیانەوە چەند كەسێك بریندار بوون و زیانی مادیش بەر شوێنەكە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیش گەیشتووە.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، هەردوو تەقینەوەكە بانكەكانی "كوردستان" و "جیهان"یان كردووەتە ئامانج و بریندارەكانیش پاسەوانەكانی ئەو بانكانەن.

لای خۆشیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردووەتەوە، لێكۆڵینەوەی سەرەتاییان لە تەقینەوەكەدا كردووە كە بە بۆمبی دەنگی ئەنجام دراون و زانیارییان لە بەردەستدایە، ئەنجامدەرانی ئاشكرا دەكەن و سزا دەدرێن، ئەوانەش ئاشكرا دەكرێن كە لە پشت ئەو كارەوە بوون.