image


پەیامی کورد … دوو برا لە شنۆ دەستبەسەر کرا

 

دوو برا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران.

 

بە گوێرەی راپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەمە ٢١ی ئاوریلی ٢٠٢١، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شنۆ دوو برایان بە ناوەکانی " نوورەدین حوسێنی” و  “سەلاح حوسێنی" دەستبەسەر کرد. ئەو دوو کەسە خەڵکی گوندی "عەلی ئاوا"ی شنۆن و پاش دەستبەسەربوون بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو برا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و بێ هیچ مۆڵەتێکی یاسایی دەستبەسەر کراون.