image


پەیامی کورد … دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

پاش پێنج ڕۆژ لە كۆتاییهێنان بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، بڕیارە لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ـی ساڵی 2022 دەستپێبكات.

بەپێی زانیارییەکان،" بڕیارە لەم هەفتەیەدا و بە دیاریكراوی لە 25-1-2022 دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ـی ساڵی 2022ـی فەرمانبەرارنی هەرێم دەستپێبكات".

هەر بەپێی زانیارییەكان،ڕۆژی سێشەممە 25-1-2022 بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی بێ لێبڕین، پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات.

تاوەكو ئێستا بڕی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ ئەم مانگە نەگەیشتووەتە هەرێم، پێشبینی دەكرێت وەك مانگی پێشوو پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە بە سستی بەرێوەبچێت.