image

پەیامی کورد     ...    دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە بەم شێوەیە دەبێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ‏دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ش له‌ واده‌ى خۆیدا دەبێت و بڕیاره‌ كۆتایی هه‌فته‌ ده‌ست ‏به ‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینی دووهه‌م بكرێت. ‏
بە پێی زانیارییەکان لە سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی کوردستانەوە ، ‏ڕایگه‌یاند : گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە بە ئامادەکردنی لیستی مووچە و دابینکردنی ‏پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیاره‌ له‌ ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگ بە بێ ‏لێبڕین دەست به ‌دابه‌شكردنى مووچه‌ بكرێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ‏ده‌بێت مووچه‌ وه‌ربگرێت.‏
باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌گه‌ر ئەم مانگە ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد لەوادەی خۆیدا بێت و ‏دوانه‌كه‌وێت، دابه‌شكردنى مووچه‌ وه‌كوو مانگى ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كى سست ‏به‌ڕێوه‌ناچێت”، لەكاتێكدا چەند مانگێكە بەغداد درەنگتر لەكاتی خۆی پارەكە دەنێریت و ‏دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت.‏