image


پەیامی کورد … بریکارى وەزارەتى تەندروستى: پێدانى ژەمى دووەمى ڤاکسین دەستى پێکردوە

 

بریکارى وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمی کوردستان دەستپێکردنى وادەى پێدانى ژەمى دووەمى ڤاکسین ئاشکرادەکات لە بارەى کاریگەرى ڤاکسینەکان و ئاستى سەلامەتیان روونکردنەوە دەدات.

 

د. رە هێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە رادیۆى دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند، لە دوێنێوە لە سلێمانی پێدانى ژەمى دووەمى ئەو ڤاکسیانەى کە کاتى پێدانى ژەمى دووەمیان هاتوە دەستیپێکردووە، لە هەولێر و دهۆکیش لە سبەینێوە دەست پێدەکات.

 

سەبارەت بە رێژەى سەلامەتى ڤاکسینەکانیش بریکارى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ڤاکسینى سینۆفارمى چینى لە ڤاکسینەکانى دیکە سەلامەت ترە، بەڵام کاریگەریشى کەمترە.