image

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق رایگەیاندووە، کە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی دەروازە سنوورییەکان هەیەو ئەو دەنگۆیەشی رەتکردەوە کە رادەستکردنی دەروازەکانی هەرێم بەعێراق رابگەیندرێت.
لەبەیاننامەیەكدا عەقید محەمەد شوەیلی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لەدەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق، رایگەیاندووە، کە هەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن هەواڵێكیان بڵاوكردووەتەوە، گوایە حكومەتی عێراق ئەمڕۆ وەرگرتنەوەی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت، ئەوەش دوورە لەراستیەوەو ئەو هەواڵە لەلایەن ئێمەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.
شیوەیلی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەمڕۆ دووشەممە كۆبوونەوەیەكی بەڕێوەبەرانی دەروازە سنوورییەکان هەیەو ئەوەش كۆبوونەوەیەكی دەورییەو (قاسم ئەعرەجی) وەزیری ناوخۆی عێراقیش  ئامادەی دەبێت.