image


پەیامی کورد... بوومەلەرزەکەی ئیلام خەساری ماڵی لێکەوتەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ئابی ٢٠٢٢، بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی ٤ ڕێختەر، لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەترییەوە، زەوییەکانی دێهلۆران سەر بە پارێزگای "ئیلام"ی هەژاند.

بە وتەی بەرپرسانی شاری دێهلۆران ئەو بوومەلەرزە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام هەندێک لە خانووبەرەکان خەساریان پێگەیوە.

ڕێژەی ئەو زیانە مادییەی کە بە خانووبەرەکان گەیشتووە هەتا ئێستا بەراورد نەکراوە.

هاتنی ئەم بوومەلەرزەیە لە حاڵێکدایە خەڵکی دێهلۆران وێڕای ئەوەیکە لە گەرمایەکی تاقەت پڕوکێندا ژیان بەسەر دەبن؛ دڵەڕاوکێیەکی زۆریان هەیە.

هاتنی ڕووداوە سروشتییەکانی وەکوو بوومەلەرزە و لافاو لە کوردستان و ئێران لە حاڵێکدایە کە دەسەڵاتدارانی ڕژێم، هیچ کات وەکوو ئەرکی خۆیان بە هانای خەڵکی لێقەوماو نەچوونەوە و یارمەتیی پێویستیان بە خەڵک نەداوە.