image


پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەک ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ بە پلەی ڕیختەر شارەدێی "زەڕئاوا"ی سەر بە قەزای خۆی لە پارێزگای ورمێ هەژاند.

 

ماڵپەڕی (میهر)ی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کاتژمێر ٣:١٣ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی٦ی٢٠٢١  بوومەلەرزەیەک بو گوڕی ٤.١ بە پلەی ڕیختەر شارەدێی زەڕئاوای سەر بە قەزای خۆی لە پارێزگای ورمێ هەژاندووە.

 

ئەو بوومەلەرزەیە لە شەش کیلۆمەتریی قووڵایی زەوی ڕووی داوە و هیچ خەساریکی گیانی و دارایی بەدواوە نەبووە.

 

شارەدێی زەڕئاوا ناوەندی ناحیەی سەفائیەی سەر بە قەزای (خۆی)یە و لە ٤٢ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژئاوای ئەو شارە هەڵکەوتووە و ١٧٠ کیلۆمەتر لە شاری ورمێوە دوورە و هەزار ٢٣٩ کەس دانیشتووی هەیە.