image

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی، دەست لەکار دەکێشێتەوە، بەڵام هاورێکانی سەرقاڵی پاشگەزکردنەوەی ئەون.

 

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیێک لە ناو یەکێتی نییشتیمانی کوردستان، سیروانی کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەبەر کێشەکانی رابردووی لە ناو یەکێتی و کێشە نوێیەکان، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە کۆسرەت رەسول علی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کردووە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو، کە من لەمڕۆوە 12ی نیسانی 2018، دەستەکارکێشانەوەی خۆم رادەگەیەنم لە رێکخستنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە هۆکاریش زۆرن کە زۆربەتان دەیزاننو  لیی بێدەنگن”.

هەر بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکان هاوڕێ نزیکەکانی سیروانی کوێخا نەجم لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی پەشمانی بکەنەوە لە بڕیاری دەستلەکارکێانەوەی.

یەکێتی لەدوا کۆچی دوایی تاڵەبانییەوە، بە دەست چەندان کێشەی سیاسی ورێکخراوەیی و کەسییەوە دەناڵێنێت و ناوبەناو کەسان و گروپی جیایای لێ جیا دەبێتەوە.