image


پەیامی کورد … کۆڵبەرێکی کورد لە سنوورەکانی بانە کوژرا

 

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی شاری بانە بە هۆی هەڵدێران لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی شەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١،، کۆڵبەریکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "هیوا قادری" لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بە هۆی هەڵدێران لە شاخێکەوە گیانی لەدەست دا.

 

هیوا قادری لە حاڵێکدا لە سنووری "سارداو"ی بانە خەریکی کۆڵبەری بوو، ئەفسەرێک وەدووی کەوتووە و لە کاتی هەڵاتنیدا لە شاخ هەڵذێراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

 

تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە گوازراوەتەوە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری بانە.