image

 


 


                     پەیامی کورد … بڕیارێکی نوێ لەسەر چارەنووسی کۆچبەران دەدرێت   

هەردوو وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا لە ئەنجامی گفتوگۆکردنیان گەیشتوونەتە ئەو رێککەوتنەی کە ئەو کۆچبەرانەی لە سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانی بگەڕێندرێنەوە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ی تشرینی دووه‌می 2021 وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند "فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق و میگڵ بەرگر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا رێککەوتن لەسەر گێڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەرانی عیراقی کە لەسەر سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە بۆ عیراق".

وەک وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژەی پێکردووە "هەردوو وەزیر جەختیانکردووەتەوە لەوەی لەسەر سنوورەکان رێگە بگرن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەکانەوە".