image


پەیامی کورد … کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات کوژرا

 

کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا لە کوێستانەکانی سەرسنووری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١،  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەرسنووری "تەتە" لە سەوڵاوا تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان کوشتووە.

 

ناسنامەی ئەو کۆڵبەری "فەهیم ڕۆستەمزادە" ڕاگەیەندراو.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا لانیکەم ٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون کە ١٨ حاڵەتی بە تەقەی هێزەکانی ئێران و حاڵەتێکیشی بە تەقەی هێزەکانی تورکیا بوونەتە قوربانی.

 

.