image


پەیامی کورد … بارەگای بارزانی هێرش بۆ سەر نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵای شەرەمەزار کرد

ئەمڕۆ پێنج شەمە بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا بەتوندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەكەی ئەمشەوی سەر نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە دەكەین كە ئەمشەو كراوەتە سەر نووسینگەی هەڤاڵ شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری كەركووك. داوا دەكەین لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچوونی ئەم كردەوە تیرۆریستییە بكەن و بكەرانی ئاشكرا بكەن و بە سزای كارە تێكدەرانەكەیان بگەیێنن".

لە كۆتاییشدا دووپاتی كردووەتەوە كە تیرۆر هەرگیز ناتوانێ بەسەر ئیرادەی ئازادیخوازی و پێكەوەژیاندا زاڵ ببێت.