image





 پەیامی کورد ... بەنداوەكانی ئێران هۆكاری سەرەكین بۆ كەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری سیروان

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت: هۆكاری كەمی ئاوی ڕوباری سیروان بۆ كەمی باران و دروستكردنی بەنداو لە ئێران دەگەڕێتەوە.

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاند: بەشێوەیەكی بەرچاوی ئاوی ڕووباری سیروان كەمی كردووە، ئاستی ئاوەكە بە ڕێژەی 7.5 مەتر لە ساڵێكدا دابەزیوە و دروستكردنی بەنداوی زیاتر لە ئێران هۆكاری سەرەكی كەمی ئاوی ڕوبارەكەیە.

ئەوەشی خستەڕوو: بەنداوەكەیان ئەمساڵ 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی پێگەیشتووە، كە بڕێكی كەمە بە بەراورد بە ڕێژەیئاسایی ساڵانە كە 4.7 ملیار مەتر سێجایەو ئەو دابەزینە بووەتە هۆی دابەزینی 30٪ی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوەكەوە، هۆشداریشی دا كاریگەریشی دەبێت بۆ سەر كشتوكاڵی پارێزگای دیالە.