image


پەیامی کورد … بانگ کرانی بەربڵاوی هاووڵاتیانی خەڵکی نێ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لێکراوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

 

هەتا ئێستا ناسنامەی ١٨ کەس لەوانەی کە بانگ کراون ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

١_ پەیام ئەرژەنگی ٢_ سینا جاست ٣_ کەماڵ گرامی ٤_ زانیار مینویی ٥_ عەبدوڕەحمان ئەفشار ٦_ جەماڵ گرامی ٧_ سیروان بەدەخش ٨_ کامران ئەفسەری ٩_ بێستوون ئەرژەنگی ١٠_ ئەمیر ئەرژەنگی ١١_ باسیت ئەفشار ١٢_ محەمەد گرامی ١٣_ دانا گرامی ١٤_ بەهمەن گرامی ١٥_ محەمەد پەروازە ١٦_ ئومید فەرەجی ١٧_ محەمەد جاست ١٨_ محەمەد ئەرژەنگی

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرجەم ئەم کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بانگ کراون و دوای ئەوەی کە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و بە نووسراوە بەڵێننامەیان لێ وەرگیراوە، ئازاد کراون.

 

جێگای ئاماژەیە چەندین کەس لەمانە پێشتریش بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو.