image

پەیامی کورد     ...    زانکۆی پزیشکی ئێسفەهان : باری تەندرووستی خۆپیشاندەران نالەبارە و ناتوانین ئاماری کوژراو برینداران ڕابگەێنین " هێزێکی زۆر لە تاران جێگیر دەکرێت "

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوای بە دوای خۆپیشاندانەکانی ئەم یەک دوو ڕۆژەی دوایی لە شاری ئێسفەهان زانکۆى پزیشکى ئەو پارێزگایە ڕایگەیاند : باری تەندرووستی دوو لە بریندارکانی خۆپیشاندانەکان زۆر خراپ و ناجێگیرە .. ناتوانین ئامارەکان بڵاو بکەینەوە

 ووتەبێژى زانکۆى زانستى پزیشکى ئیسفەهان، ئەمڕۆ شەممە ٦٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ ڕایگەیاند : ناتوانین ئامارى بریندار و قوربانیانى خۆپێشاندانەکەى ئیسفەهان ئاشکرا بکەین . بەڵام باری تەیندرووستی دوو لە بریندارەکان زۆر خراپە.

هەروەها هەر بە پێی نوێترین هەواڵ لە پارێزگای تاران پایتەختی ئێران پێشبێنی هێزەکانی ئاسایش  و ئەمنییەتی بە شێوەیەکی بەرفراوان جێگیر بکرێن .

جێگیرى هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانى پارێزگاى تاران لە ڕاپۆرتێک باسى دۆخى ئێرانى لە  ئەم مانگەدا کردووە و پێشبینى درووستبوونی گەورەترین کێشەکانى کردووە.

بە پێى ڕاپۆرتێک کە لە بەڵگەیەکى نهێنى تایبەت دا ، ئەم بەڕێوبەرایەتییە باسى کێشە زۆرەکانى پایتەختى ئێران لەم مانگەدا کراوە بەتایبەت لەوانەش سەفەرى حامد ئیسماعیلیوون بۆ ووڵآتی ئۆکراین و بەڕێوەچوونى ساڵیادى شەهیدانى ڕاپەڕینە سەرانسەرییەکەى گەڵاڕێزانى ٩٨ و چالاکى مۆرە سیاسییەکانى وەک نەرگس موحەمەدى و ... و ڕاسپاردەشى بۆ سەرکووتى هەر جۆرە ناڕەزایەتى وخۆپێشاندانێک خستووەتە ڕوو.