image


پەیامی کورد... زێلێنسکی بانگەوازێک ئاراستەی یەکێتیی ئەفریقا دەکات

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمیر زێلێنسکی لە گوتارێکدا بانگەواز ئاراستەی یەکێتیی ئەفریقا دەکات.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای ئەفریقادا بڵاو کراونەتەوە زێلێنسکی ئەمڕۆ لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە گوتارێک پێشکەشی باڵیۆزانی وڵاتانی ئەفریقا دەکات لە کیێڤی پایتەخت.

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمیر زێلێنسکی بۆ یەکەم جار لە ١٣ی نیسان لە ڕێگای سەرۆکی ئەو قۆناغەی یەکێتیی ئەفریقا و سەرۆککۆماری سەنیگال، ماکی ساڵ بە ڕای گشتی ڕاگەیاند کە دەیەوێت گوتارێک لەبارەی یەکێتیی ئەفریقاوە پێشکەش بکات.

ساڵ کە ڕایگەیاندبوو بە سەردانێک دەچێت بۆ ئۆکراینا، ئەوەی بووە جێی سەرنج لە بەرامبەر بانگهێشتی ئۆکراینا بۆ سەردانی ساڵ، ناوبراو یەکەم جار سەردانی ڕووسیای کرد.

ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەفریقا بەشی هەرە زۆری گەنم و پەین لە ڕووسیا و ئۆکرایناوە هاوردە دەکەن.