image

پەیامی کورد      ...   تورکیا داوای خۆ ڕێکخستن لە گرووپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی لە سووریا دەکات بۆ ھەر ھێرشێک لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان

ئانکارا داوا لە گرووپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی لە سووریا دەکات خۆیان بۆ ھەر ھێرشێک لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان ئامادە بکەن.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، فەرماندە سەربازییەکانی تورکیا لە سووریا داوایان لە گرووپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانیان کردووە لە ئامادەباشیدا بن بۆ ھەر فەرمانێکی سوپای تورکیا بۆ ھێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەم داوایانە سوپای تورکیا دوای لێدوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دێت کە ڕایگەیاندبوو وادەی شەڕ لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لە ڕۆژئاوای کوردستان نزیکبووەتەوە.
ڕەوانگەی سووری ئاشکراشیکردووە، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزە کوردییەکان و گوندی عەلقەمیە و مەرعەناز و شوارغە لە باکووری حەلەب و لە ھەمان کاتیشدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لە ئاسمانی عەفرین دەسووڕێنەوە.