image

پەیامی کورد     ...     توانمەندی نوێی پڕۆگرامی گەیاندنی پەیام لە تێلێگرام ەوە .

کەناڵی تێلێگرامی " لۆبۆشکین " ڕایگەیاند پڕۆگرامی گەیاندنی پەیامی " تێلێگرام " بەم زووانە توانمەندی ناسینەوەی نووسراو لە وێنەکان دا بۆ خاوەنەکانی دەزگاکانی ئەپڵ زیاد دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە پەیامی بڵاو کراوە لەم کەناڵە تێلێگرامییەدا هاتووە : لە ئایپەدی دواتر ، تێلێگرام خاوەنەکانی دەزگاکانی ئەپڵی دڵخۆش کردووە و توانمەندی بۆ ناسینەوەی نووسراوی لە وێنە زیادکراوەکان دا زیاد دەکات . ئێستا چیتر کاتی وەرگرتنی وێنەیەکی دیکە لە کارتی باەڕپێکرا و یا سکرین شات ، سترێس و دڵەڕاوکێ تاقی ناکەنەوە .

تێلێگرام پڕۆگرامێکی گەیاندنی پەیامە کە توانمەندی گۆڕینەوەی پەیام و فایلگەلی میدیایی لە فۆرمەت گەلی جیاواز دا دەدات . ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی ٢٠١٣ دا لە لایەن پۆل دۆرۆف ، دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی VKontakte  درووست کرا . ئەم بەرنامەیە بۆ سیستەمگەلی ئەندرۆید ،  iOS و macOS، ڤیندۆز فۆن ، ڤیندۆز و لینووکس لە بەر دەستدایە .