image

پەیامی کورد    ...   ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا " جۆنەید ئارکین " کۆچی دوایی کرد

جۆنەید ئارکین لە خۆشەویست ترین و ناسراوترین ئەکتەرەکانی مێژووی سینەمای تورکیا ٢٨ی جوون لە تەمەنی ٨٥ ساڵی لە نەخۆشخانەیەک لە ئیستانبووڵ کۆچی دوایی کرد .

ناوی فەرمی ئەم ئەکتەرە دیارە " فەخرەدین جۆرکلی باتیر " بووە و لە ساڵی ١٩٣٧ لە " ئێسکی شەهیر " لە دایک بووە و خوێندنی خۆی لە ئیستانبوول تەواو کردووە .

جۆنەید ئارکین لە ئێران یش بە ناوی " فەخرەدین " ناسێندراوە و بە تایبەتی لە دەیەکانی ٧٠ تا کۆتایی ٩٠ خۆشەویستییەکی زۆری هەبوو .

ئەو هەروەها لە چەند فیلمی ئێرانی و تورکیەیی لەوانەش فیلمەکانی " یووسف و زۆلەیخا " ، " حەڵقەی " یاری لەگەڵ مردن " " دەورەی دووهەمی حەق دەستی ترس " " میوەی گوناە " و " شیرین و فەرهاد " ڕۆڵی گێڕاوە .