image

پەیامی کورد      ...   یەکیتی ئەورووپا سزای قورس دەخاتە سەر تورکیا .

دوای پێداگری تورکیا لەسەر ئازاد نەکردنی عوسمان کاڤالا، یەکێتی ئەورووپا بڕیاریدا سزای تورکیا بدات، ئەوەش یەکەمجارە لە مێژووی ئەنجوومەنی ئەورووپای یەکێتیەکە بڕیاری سزایەکی لەو جۆرە بدات.
ئەمڕۆ هەینی ئەنجوومەنی ئەورووپا رێککەوت لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی دیسپلینی دژی تورکیا، بەمەبەستی دیاریکردنی هەڵسوکەوتی ئەو ووڵاتە، لەدوای ئەوەی تورکیا رەتیکردەوە عوسمان کاڤالا، چالاکوانی دیاری ووڵاتەکەی ئازاد بکات.
ئەو سزایەی ئەمڕۆ هەینی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند، دووەم جارە لەلایەن یەکێتیەکەوە دژی ووڵاتێک بەکاردەهێنرێت، یەکەم ووڵاتیش ئازەربایجان بوو کە ساڵی ٢٠١٧ هەمان سزای لەلایەن ئەوروپاوە بۆ دەرچوو، لەدوای ئەوەی رەتیکردەوە چالاکوانێکی ووڵاتەکەی ئازادبکات.