image


پەیامی کورد... تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی نیزامیی ناوچەی "پارچین"ی شاری تاران، کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢، لە یەکێک لە کارخانەکانی ناوچەی "پارچین"ی سەر بە سیستەمی بەرگریی ڕژێم لە ڕۆژهەڵاتی شاری تاران، تەقینەوەیەک ڕوویدا.

لەو تەقینەوەیەدا کە ڕاگەیەندنەکانی ڕژێم تەنیا وەکوو ڕووداوێک ناویان هێناوە، کەسێک بە ناوی موهەندیس "ئیحسان قەدبەیگی" گیانی لەدەست داوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

بەڵام سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو تەقینەوەیە هۆکارێکی تری هەبوو.

ناوچەی پیشەیی "پارچین" یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی ناوکی و مووشەکیی ڕژێمی ئێرانە کە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویش هەواڵی تەقینەوەیەکی گەورە لەو ناوەندە بڵاو بووەوە.