image


پەیامی کورد... سووریژەی مەیموون پەرە دەستێنێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ٨٠ کەس لە ١١ وڵات تووشی سوورێژەی مەیموون بوون و پشکنینیش بۆ ٥٠ کەسی گومانلێکراوی تووشبوو بەو نەخۆشییە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە ٢١-٠٥-٢٠٢٢ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕاپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاندووە، تووشبوونی ٨٠ کەسیان لە ١١ وڵاتی جیهان پشتڕاستکردووەتەوە کە تووشی سوورێژەی مەیموون بوون و پشکنین و وردبینیش بۆ ٥٠ کەسی دیکە دەکرێت کە گوماندەکرێ تووشی ئەو نەخۆشییە بووبن.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند وڵاتێک نەخۆشییەکە لەنێو چەند ئاژەڵێکیش بڵاو بووەتەوە، کە بە شێوەیەک دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە بەهۆی بوونی ئەو ئاژەڵانە لەنێو خەڵکدا.

بەرپرسێکی تەندروستیی ئەورووپا هۆشداری دەدات کە لە مانگەکانی داهاتوودا بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە زیاتر دەبێت بەتایبەتیش لە وڵاتانی ئەورووپا.