image


پەیامی کورد... سووریا؛ لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا پێنج کەس کوژران

فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر سووریا ئەنجامدا و بە هۆیەوە پێنج کەس کوژران، کە سەرچاوە سوورییەکان دەڵێن یەکێک لە کوژراوەکان منداڵە.

ئاژانسی هەواڵی سانای حکومەتی سووریا بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگیی هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر ناوەڕاستی سووریا ئەنجام داوە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە لە هێرشەکەدا پێنج کەس کوژراون و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون، کە بەگوێرەی سانا یەکێک لە کوژراوەکان منداڵە، تا ئێستاش زانیاریی لەسەر ناسنامەی کوژراوەکان بڵاونەکراوەتەوە.