image


پەیامی کورد … سوپای پاسداران موشەكێكی نوێی تاقیكردەوە

سوپای پاسدارانی ئێران موشەكێكی كروزی نوێی تاقیكردەوە كە توانیویەتی مەوداكەی پێشبخات.

لیوا حسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ڕایگه‌یاندووە، سوپای پاسداران توانیوویه‌تی موشه‌كی كروزی ده‌ریایی پێشبخات و مه‌وداكەی بگه‌یه‌نێته‌ دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ئه‌و موشه‌كانه‌ی پێشتر مه‌ودایان له‌ 35 كیلۆمه‌تر زیاتر تێنه‌ده‌په‌ڕی، بەڵام لە ئێستادا مه‌ودایان گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر.

ئاشكراشیكردووە، سوپای پاسداران له‌ پیشه‌سازی یه‌ختی خێرادا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه‌ و یه‌خته‌ نوێیه‌كان خێراییان ده‌گاته‌ 100 گرێی ده‌ریایی له‌ كاتژمێرێكدا.

سەلامی باسی لەوەشكردووە، فڕۆكه‌ی چاودێری هه‌مه‌چه‌شنی تایبه‌ت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی و جه‌نگی و خۆله‌ناوبه‌ری نوێیان دروستكردووە كە مه‌ودایان ده‌گاته‌ هەزار و200 كیلۆمه‌تر و كار بۆ زیادكردنی ژماره‌شیان دەكەن.