image


پەیامی کورد... گەشتی هاووڵاتییانی سعوودیە بۆ ١٦ وڵات قەدەغە کرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت لە سعوودیە ناوی ١٦ وڵاتی بڵاو کردووەتەوە، کە قەدەغەیە هاووڵاتییانی گەشتی بۆ بکەن، لە نێویاندا تورکیا و ئێران هەن.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت لە سعوودیە بڵاویکردەوە کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، سعوودیە گەشتی هاووڵاتییانی بۆ هەر یەک لە لوبنان، سووریا، یەمەن، لیبیا، سۆماڵ، ئەفغانستان، هیندستان، ئەسیوپیا، کۆنگۆی دیموکرات، ئەندۆنیسیا، ئەرمینیا، بێلاڕووس، تورکیا، ئێران، ڤێتنام و ڤەنزوێلا قەدەغە کردووە.

ئەوەش هاتووە کە مەرجی گەشتکردن بۆ وڵاتانی دیکەی عەرەبی ئەوەیە، کاتی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکانیان زیاتر لە ٣ مانگی مابێت، ئەوانەشی گەشتی وڵاتانی بیانی دەکەن، دەبێت ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکانیان پێویستە زیاتر لە شەش مانگی بێت، لەگەڵ ئەمەشدا، دەبێت ژەمی سێیەمی ڤاکسینیان وەرگرتبێت، ئەوانەشی کەمتر لە ٣ مانگ بەسەر وەرگرتنی دووەم ژەمە ڤاکسینیان تێپەڕیوە، بۆیان هەیە گەشت بکەن.