image


پەیامی کورد … شەپۆڵی چوارەمی كۆڕۆنا بۆ عێراق بەڕێوەیە

وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداریدا لە هاتنی شەپۆڵی چوارەمی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ وڵات، پێشبینیش دەكات یان لە كۆتایی ساڵ، یان لەسەرەتای ساڵی داهاتوو بگات.

شەپۆڵی چوارەمی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەندێك وڵات دەركەوتووە، بۆیە عێراقیش سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنە بۆ هاتنی شەپۆڵی نوێی ڤایرۆسەكە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاندووە، تاكو ئێستا شەپۆڵی چوارەمی ڤایرۆسی كۆڕۆنا نەگەیشتۆتە وڵاتەكەی، بە پێویستیشی زانیوە هاوڵاتیان بەردەوام بن لە خۆ كوتانیان لەدژی ئەم پەتایە.

وەزارەتی تەندروستی پێشبینی دەكات تاكو كۆتایی ئەمساڵ نیوەی دانیشتوانی عێراق بە ڤاكسین خۆیان بكوتن، هۆشداریشیدا ئەگەر بێت و ڕێژەی نیوەی دانیشتوان خۆیان نەكوتن، ئەوا كاریگەری شەپۆڵی چوارەمی ڤایرۆسەكە زۆر خراپ دەبێت، بەڵام ئەگەر ڕێژەكە نیوەی تێپەڕ كرد، ئەوا كاریگەرییەكی لاوازی دەبێت.