image

پەیامی کورد     ...   سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل   :  ئێران لە پشتەوەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی لۆبنان و عێراق ە .

نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە سەرەتای دانیشتنی ئەمڕۆی کابینەکەی ڕایگەیاند کە ئێران لە پشتەوەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی لۆبنان و عێراق دایە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بێنت ئەم قسانەی لە ئاماژەدان بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ناوچەی " تیوونە " لە میانەی خۆپیشاندانی هەوادارانی حێزبۆڵلا و بزووتنەوەی امل لە دژی قازی لێکۆڵەری دۆسیەی تەقینەوەکەی بەیرووت و سەرکەوتنی حێزبی سەدر بە ٧٣ کورسی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق هێنایە سەر زمان .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند : ئێمە گۆڕانکارییەکانی لۆبنان و هەندێک لە ڕۆژهەڵاتی عێراق مان خستووەتە ژێر چاودێری یەوە . لە هەر دوو حاڵەتدا ڕوەندێک دەبینین کە لە هێزگەلی ژێر کۆنترۆڵ و دزەی ئێران ، چ حێزبۆڵڵا بێت و چ هاوشێوەی میلیشیا شیعەکان لە عێراق کە لە هەڵبژاردنەکانی هەفتەی ڕابردوودا زۆر زەرەریان پێ کەوت ماندوو بوونە . ئەم گۆڕانکارییانە هەر دوو دەرئەنجامی دەستکارییەکانی ئێرانە .

بێنت هەروەها ووتی : " ئێران پێ لە کوێ دابنێت ڕەشەبای تووندووتیژی ، فەقر و نەبوونی و ناسەقامگیری دەیگرێتەوە . هیوادارم خەڵکی لۆبنان و عیراق خۆیان لە ژێر داو و بەندی ئێران ڕزگار بکەن و داهاتوویەکی باشتر بۆ خۆیان بونیاد بنێن و درووستی بکەن .