image


پەیامی کورد... سەرۆکی فەرەنسا بە ئەندامبوونی سوێد و فینلاندی لە ناتۆ پەسەند کرد

سەرۆکی فەرەنسا ئیمزای لەسەر بە ئەندامبوونی سوێد و فینلاند لە هاوپەیمانی ناتۆ کرد.

کۆشکی ئیلیزێ بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی پەرلەمانی فەرەنسا لە ٢ ئەم مانگە بە ئەندامبوونی سوێد و فینلاندی لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی "ناتۆ" پەسەند کرد، "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی وڵاتەکەش بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتەی پەسەند کرد و ئیمزای لەسەر کرد.

کۆشکی ئیلیزێ ڕاشیگەیاند، بە ئەندامبوونی سوێد و فینلاند هاوکار دەبێت لە ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشەکانی ئێستا و سەروەری خاکی ئەو دوو وڵاتەش پارێزراوتر دەبێت.

سوێد و فینلاند بەهۆی هەڕەشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەستبەرداری بێلایەنی خۆیان بوون و داواکارییان بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ پێشکەش کرد. هەریەک لەو دوو وڵاتەش پێویستیان بە ڕەزامەندی ٢٠ وڵاتی ئەندامی ناتۆ هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێکارەکانی بە ئەندامبوونیان لەو هاوپەیمانییە تەواو بکەن.