image


پەیامی کورد … سەلاحەدین/ لە ئەنجامی هێرشێکی داعش ٧ کەس کوژران و ١٧ کەس بریندار بوون

 

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای سەلاحەدین ڕایگەیاند، بریندارانی هێرشەکەی داعش بۆسەر ئەندامانی ئەنجومەنی ناحیەی یەسربی پارێزگاکە 24 قوربانیی لێکەوتەوە کە حەوت لەوانە کوژراون.

 

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانی شارەکەوە بڵاویانکردەوە، چەکدارانی داعش هێرشێکیان بۆ سەر ئەنجومەنی ناحیەی یەسرب ئەنجامدا و حەوت کەس لە هێرشەکەدا کوژران و 17ی دیکە برینداربوون.

 

تائێستا نازانرێت هێرشەکە خۆکوژی بووە یاخود بۆمبی چێنراو.

 

دوای ڕووداوەکە پارێزگاری سەلاحەدین ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە نیشانەی مەترسیدارن و پێویستە لەسەر هەموومان ئاگاداریی ترسناکیی دۆخەکە بین، کاربکەین بۆ ڕوونەدانی هێرشی لەوجۆرە.

 

هەروەها لایەنە ئەمنییەکان ڕاسپیردراون بۆ لێکۆڵینەوەی بەپەلە تاوانبارانیش ڕەوانە دادگا بکرێن و لایەنی کەمتەرخەم لیپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.